وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند" بەمەبەستی پاراستنی خوێندن و قەرەبوی خوێندکاران بۆ ئەو بابەتانەی کە بەهۆی سیاسەتی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن نەتوانراوە سودی لێببینرێت بڕیاردراوە بە لەدەستپێکی ساڵی خوێندنی ئایندەدا قەرەبوی خوێندکاران بکرێتەوە".
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا كه واژووی ئالان محه‌مه‌د سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره، داوا كراوه له ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی نوێی 2020-2021 قه‌ره‌بووی خوێندكاران و قوتابیان بكرێته‌وه كه له‌به‌رهۆكاری خۆپارێزییه‌كان له ڤایرۆسی كۆرۆنا وانه‌كانیان فه‌وتاوه.
وەزارەتی پەروەردە لە بڕیارەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتى سەرجەم پەروەردەى پارێزگاکان و ئیدارەکان رادەسپێردرێن بە سود وەرگرتن لە دید و پێشنیارى سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و پسپۆڕانى بوارى پەروەردە، بۆ ئەوەى تا 1ى ئابى ئەمساڵ پلان و میکانیزمى گونجاو پێشکەش بکەن.