لە گەرمیان .. دوو کەس تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار کرا.


لە راگەیاندراوێکی نوێی وەزارەتی تەندروستی هاتووە" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران".


 تووشبووەکان دوو ئافرەت تەمەن ٣٦ و ٢٦ ساڵن، تووشبووی یەکەم بەرکەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەمیش سەردانی شاری بەغدادی کردووە.


وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کەهەردوو تووشبووەکە دانیشتووی گەرەکەکانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای کەلار.
 


PM:08:11:03/06/2020