سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی‌و ئابووری رایگەیاندووە لە رۆژی یەك شەممەی داهاتووەوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.


مالپەڕی فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، "رۆژی یەك شەممە 7ی حوزەیرانی 2020 دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت ‌و، وەزارەتی تەندروستیش وەك یەكەم وەزارەت لە لیستی دابەشكردنی مووچەدا دیاریكراوە و مووچەی پێدەدرێت."


هەروەها هاتووە "هەروەك بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا چەند وەزارەتێكی تر مووچەیان پێبدرێت".

 
زیاتر لە ٥٠ رۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌8046 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:23:04/06/2020