"كوردستان كۆمەڵگایەكی میلیتارە"
400 هەزار چەكدار لەهەرێمدا هەیە، زۆریان حیزبین

لە راپۆرتێكی دوا ژمارەی سپی میدیا كە ئەمرۆ كەوتە زاڕەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەهەرێمی كوردستان بۆ 5 ملیۆن هاوڵاتی نزیكەی400 هەزار چەكدار هەیە، 5 لیوایان پاسەوانی بارزانی‌و تاڵەبانی‌و نێچیرڤان دەكەن.
لەو راپۆرتەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە بەپێی ستانداری جیهانی بۆ هەر 200 هاوڵاتی یەك چەكدار دانراوە، بەڵام لەكوردستان بۆ هەر 12 كەس چەكدارێك هەیە، گۆڤارەكە كۆمەڵگای كوردی بەكۆمەڵگایەكی میلتار ناوزەد دەكات.
بەپێی راپۆرتەكە كە لە قسەیەكی وەزیری ناوخۆ كەریم شەنگاریەوە وەرگیراوە 63 هەزار پاسەوانی بەرپرسان‌و ماڵەكانیان‌و شوێنەگشتییەكان هەیە.
لە گۆڤارەكەدا هاتووە ئەم هێزە سەربازیانە لەبودجەی هەرێمی ساڵی 2013 زیاتر لە 21% بووجەی هەرێمیان بۆ خەرجكراوە.
هەروەها هاتووە هەموو ئەو 400 هەزار چەكدارە جگە لە پۆلیسی بنكەكان نەبێت، دوای دەوامی فەرمی چەكەكانیان دەبنە ماڵەوە‌و ئەمەش كێشەی گەورەی توندوتیژی بۆ كۆمەڵگا دروستكردووە.
گۆڤاری سپی میدیا ژمارە 14 ئێستا لەكتێبخانەكانی كوردتان دەستدەكەون. 



AM:11:12:19/05/2014