پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" لە قەڵادزێ تەرمی ژنێک گەیەندرایە نەخۆشخانە، کە لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە خۆیکوشتووە".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه" كاتژمێر 10 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌رمی ژنێك به‌ناوی (بـ. م. و) له‌دایكبووی ساڵی 2003، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی گوندی (دوبێ) ى سنورى ناحیه‌ی هه‌ڵشۆى سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر، گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی، كه به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف خۆی كوشتووه".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: دوای توێكاری لاشه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت شوێنه‌واری یەک فیشه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوو، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی، راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.