کارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، تەواوی کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی شار بایکۆتی دەوامیانکردوە و نەخۆشەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی جمهوری کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کارمەندانی تەندروستی داوای دابینکردنی موچەکانیان دەکەن لەبەرامبەر دەوامکردندا و رایانگەیاندوو" دواکەوتنی موچەکانیان کاریگەری لەسەر چۆنیەتی کارکردنیان هەیە بۆیە ناتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن بەبێ موچە".
هەر ئەمڕۆش، بەشێک لە پزیشکانى نیشتەجێ لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بە هۆى پێنەدانى موچەکانیان، نەخۆشخانەكانیان جێهێشت و بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.