ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عیراق بۆ کاتێکی نادیار درێژكرایه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ کاتێکی نادیار درێژکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق بۆ کاتێکی نـــادیـــار درێژکردووەتەوە".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه".
ڕاشیگەیاندووە" ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
PM:09:41:06/06/2020