تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی ٢٦ توشبوی نوێی کۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ٢٦ تووشبووی نویی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکران".

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، ٢٦ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران".

تەندروستی هەرێم ئاشکراشیکردووە: توشبوەکان پێکهاتون لە پازدە پیاو و چوار ئافرەت و سێ کچی گەنج و چوار منداڵ، شازدە تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و سێ تووشبووی دیکە لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون.

 

حەوت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری ھەولێر.
پێنج تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز.
سێ تووشبوو دانیشتووی ناحیەی کەسنەزان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی دارەتوو.
یەك تووشبوو دانیشتووی کەمپی دارە شەکران.
یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی شمام.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
یەك تووشىبوو دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیاران شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی ئینگلیزی.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی گەڵاوێز.



PM:01:02:07/06/2020