وه‌زیری ته‌ندروستی چەند حاڵەتێکی تری توشبووی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند

تەندروستی هەرێم تووشبوونی ٣٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە هەرێم ڕاگەیاند. 

 

د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ ٣٣ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون و به‌مه‌ش كۆی گشتیی تووشبووان له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ هه‌زارو ٤٦٧ توشبوو".

 

ڕاشیگەیاند" رێژه‌ی مردن له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ بۆ له‌ سەدا ٢ به‌رزبوه‌ته‌وه‌و رۆژبه‌رۆژیش مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت و پێویسته‌ هاووڵاتیان زیاتر پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن". 

 

وەزیری تەندروستی هەرێم وتیشی" هێشتا زووە درەنگ نەبووە بۆ رێگریكردن لە تەشەنەكردنی زیاتر، بۆ ئەوەش پێویستی بە پاڵپشتی هەموو لایەك هەیە و وەزارەت و تیمی تەندروستی و پزیشكی هەموویان لەسەر هێڵن".

 

 

 

 



PM:02:31:09/06/2020