لە عێراق ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا روو لە كەمبوونەوەیە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ٧٨٧ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند.

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٧٨٧ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٢٥٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

 

بەوەش تا ئێستا ١٤ هەزار و ٢٦٨ کەس لە عێراق دووچاری ڤایرۆسەکە بووە و پێنج هەزار و ٨٣١ کەسیش چاک بووەتەوە، لە بەرامبەریشدا ٣٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.




PM:05:26:09/06/2020