بۆ یەکەمجار لە نزیکە وێنەی ئەو کەسە بڵاوکراتەوە کە ئێران دەڵێت سیخوڕی لەسەر سلێمانی کردووە

 


ئەمڕۆ پێنج شەممە دەسەڵاتدارانی ئێران وێنەی " تاوانبار" ، مەحمود موسەوی مەجد یان بڵاوکردەوە کە ئێران تاوانباری کرد بە سیخوڕی کردن بۆ دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی لەسەر قاسمی سلێمانی فەرماندەی سووپای قودس.

 
رۆژی چوار شەممە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ناوی ئەو کەسەری ئاشکرا کرد کە وەک ئەوان دەڵێن سیخوڕی لەسەر فەرماندەی سووپای قودس، قاسمی سلێمانی کردووە کە سەرەتای ئەمساڵ فڕۆکەکانی ئەمەریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کردیانە ئامانج و لەگەڵ مەهدی موهەندیس فەرماندەی ناسراوی حەشدی شەعبی کوژران.

 
ئەمڕۆ ئاژانسی ( فارس ) وێنەیەکی رووناک و لەنزیکەوەی مەحمود موسەوی مەجد یان بڵاوکردەوە.

 
وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، گولام حسێن ئیسماعیلی رۆژی سێ شەممە رایگەیاند کە ئەم " تاوانبارە " زانیاری لەسەر شوێنێ قاسمی سلێمانی داوە بە دەزگای سیخوڕی ئەمەریکا ( سی ئای ئەی) بەرامبەر بڕێک دۆلاری ئەمەریکی.

 
لە لایەکی ترەوە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی " میزان" کەناوی مەهدی کشت دارە، رایگەیاند "ئەو دەمەی قاسمی سلێمانی کراوەتە ئامانج لە بەغدا، مەحمود موسەوی مەجد لە زینداندا بووە'.




PM:08:29:11/06/2020