سەقز.. دوو بەندکراو تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی سەقز تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی بەندیخانە ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە.

 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی سەقز تووشی پەتای کۆرۆنا بوونو بەرپرسانی بەندیخانە نەک هەر مافی مرەخەسییان پێ نادەن، بەڵکوو ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە.

هەتا ئێستا ناسنامەی یەکێک لە وبەندکراوانە بە ناوی ”عێزەت ڕەحیمی“ خەڵکی بانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

ئێوارەی ڕۆژی ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠ نزیەکی ٧٠ بەندکراو لە بەندی یەک و دووی بەندیخانەی سەقز بە نیشانەی نەبوونی ئیمکاناتی تەندروستی و دژایەتی بەرپرسانی بەندیخانە لەگەڵ وەرگرتنی مافی مرەخەسی، ڕاپەڕین و لە بەندیخانە هەڵاتن.

 


AM:09:09:14/06/2020