هه‌ریه‌ك له پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی داوایه‌كی بەپەلەیان ئاڕاستەی حكومه‌تی هه‌رێم كرد، هه‌رچی زووه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی و كه‌رته‌كانی دیكه بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له دیوانی پارێزگادا له‌گه‌ڵ سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانیدا كۆبووەتە‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، گفتوگۆکراوە له‌سه‌ر رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دۆخی نوێی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه كرا و دا‌واشیان لە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌رچی زوه مووچه و شایسته داراییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی و كه‌رته‌كانی تریش دابه‌شبكات.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه، كه دڵسۆزانه و خۆنه‌ویستانه، به یه‌كه‌ک تیم و یه‌ك په‌یام و یه‌ك ئیراده كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گشتیی".