وهزارهتی تهندروستی عیراق ڕایگهیاند" له ٢٤ سهعاتی ڕابردوودا ٦٠ تووشبوو به كۆرۆنا گیانیان لهدهستداوه".
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٣٨٥ حاڵهتی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٦٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٥٩١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، بیست و دوو هەزار و ٧٠٠ کەس تووشبوون و نۆ هەزار و ٨٦٢ کەس چاکبوونەتەوە و ٧١٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.