بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا هەشت ملیۆن و ٢٥٤ هەزار توشبووی تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەشت ملیۆن و ٢٥٤ هەزار و ٤٦٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٤٦ هەزار و ١٣٥ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها چوار ملیۆن و ٣٢١ هەزار و ٩٩٨ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.
به‌گوێره‌ی داتاسه‌نته‌ری جیهانی، زۆرترین ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا تۆماركراوه، تا ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتوه‌ته دوو ملیۆن و ٢٠٨ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س، له‌نێویاندا ١١٩ هه‌زار و ١٣٢ مردن هه‌یه، هاوكات ٩٠٣ هه‌زار و ٤١ كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.