دوو مەرزی ناوچەی سلێمانی لەبەر سەرپێچی داخران

بەبڕیاری حکومەتی هەرێم لەبەر سەرپێچی هەردوو مەرزی سەیران بەند و شوشمێ بەرووی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگردا داخران.

 

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئەو بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە دەرچووە، پاش ئەوەی زانراوە کە لەهەردوو مەرز سەرپێچیەکی زۆرکراوەو بەبێ باج رێگادراوە ئۆتۆمبیلی بار لە هەردوو دیوەوە هاتوچۆ بکات.

 

مەرزی پشتە دەکەویتە ناوچەی سەرتەکی بەمۆ لە باشووری رۆژهەلآتی دەربەندیخان، هەرچی مەرزی سیرانبەندە  دەکەویت ناوچەی پێنجوێنەوە سەر بە پارێزگای سلێمانی.

 



PM:09:48:17/06/2020