بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی شەش تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە شەش نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەتەواوی چاكبوونەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە" ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ كراوەتەوە و دەركەوتووە، كە بەتەواوی چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا لە پارێزگای دهۆك ژمارەی ئەو توشبوانەی چاکبوونەتەوە گەیشتوەتە ٩٨ كەس و ٣٨ نەخۆشیش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.
ئەمڕۆش تەندروستی هەولێر چاكبوونەوەی ٦٧ تووشبووی كۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.