نوێترین ئاماری مردوان و توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان، ئەمڕۆ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا هەشت ملیۆن و ٦٠٠ هەزار توشبووی تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەشت ملیۆن و ٦٠٧ هەزار و ٨٥٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٥٦ هەزار و ٩٤٣ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها چوار ملیۆن و ٥٥٧ هەزار و ٨٠٤ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.
زۆرترین حاڵەتەكانی مردن و تووشبوون لە ئەمریكا تۆمار كراوە كە دوو ملیۆن و ٢٦٣ هەزار و ٧٥٦ تووشبووی هەیە و ١٢٠ هەزار و ٦٨٨ یان گیانیان لە دەست داوە.
PM:06:10:19/06/2020