لە كەركوك ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتە ٦٠٣ كەس


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند" ٦٧ حاڵەتی نوێ تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کران". 

ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیران بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند" ٦٧ حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکەیان تۆمار کراوە، بەوەش كۆی گشتی توشبوانی پەتاكە لە پارێزگاكە گەیشتوەتە ٦٠٣ هاوڵاتی،  لەو ژمارەیەش ١٨٠ توشویان چاكبونەتەوەو ٤٠١ یشیان لەژێر چاودێری پزیشكیدان". 

ئاماژەی بەوەشكردووە" بە تۆماركردنی چوار حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان لە پارێزگاكە، ژمارەی ئەو كەسانەی بە پەتاكە مردون بۆ ٢٢ كەس بەرزبوەتەوە".

AM:10:00:20/06/2020