نرخی دۆلاری ئەمریکی ڕێژەیەک دابەزی


ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ڕۆژانی تر ڕێژەیەک دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزارو ١٠٠ دینار، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزارو ٢٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٧ هەزارو ٧٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥١ هەزارو ٤٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٨٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزارو ٨٠٠ دینار. 

AM:11:00:20/06/2020