وێنە.. نازدار شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت


خانمە گۆرانیبێژی دیاری كورد، نازدار چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردووەتەوە كە بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.

نازدار لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەکانی خۆی بڵاوكردووەتەوە كە بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوتووە و زۆرێك لە هەوادارانی سەرسامییان بە وێنەكەی دەربڕیوە.

نازدار لە ساڵی 1987 لە جزیرەی بۆتان لە باكووری كوردستان لەدایكبووه لە شەش ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەیدا چووەتە ئەڵمانیا و تا ئێستا دوو ئەلبوومی گۆرانی بڵاوكردووەتەوە و لە باشوری كوردستانیش هەوادارێكی زۆری هەیە.

AM:11:14:20/06/2020