سلێمانی .. ئەمڕۆ تا ئێستا ٣ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی حوزەیران تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی ٣ کەس گیانی لەدەستداوە".

 

د. یاد نەقشبەندی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی" سپی " جگە لە باسکردن لە دۆخی خراپی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەمڕۆ شەممە تا ئێستا سێ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەو ٣ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، دوانیان خەڵکی چەمچەماڵن و، ئەودیشیان خەڵکی سلێمانییە.

 

دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند " ٢٢٨ " کەسی نوێی تووشی کۆرۆنا بوون و، ٧ کەسیش گیانیان لەدەستدا کە ٥ کەسیان لە سلێمانی بوون.

 



PM:05:03:20/06/2020