ئەمڕۆ ٢٣ توشبووى کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە و بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە، هاوکات ١٢ تووشبووش لە پارێزگای دهۆک چاکبوونەوە.
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، (٢٣) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ئەوەش هاتووە، تا ئێستا ٤٧٤ توشبووی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای هەولێر چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ١٢ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.
تهندروستی دهۆك راشیگهیاندووە" ١٤٣ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك تۆماركراون، ١١٥ كهسیان بهتهواوی چاكبونهتهوه و ٢٨ كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون".