وێنە.. نەجوە کەرەم گەنجتر لە تەمەنی خۆی دەردەکەوێت

خۆری گۆرانی عەرەبی نەجوە کەرەم، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە جوانترین شێوە دەردەکەوێت و هەوادارانی سەرسامدەکات.

 

گۆرانیبێژی دیاری عەرەب نەجوە کەرەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، بەمەش هەوادارانی سەرسام کردووە باس لەوە دەکەن هەرچەندە تەمەنی نەجوە بەرەو گەورەبوون دەچێت، بەڵام  هەر بە جوانی ماوەتەوە

 

نەجوە کەرەم، لەدایکبووی 1966، لە ساڵی 2000 هاوسەرگیری لەگەڵ یوسف حەرب دەکات، بەڵام بەهۆی جیاوازی ئاینی و تەمەنەوە و ڕازینەبوونی خانەوادەی یوسف بەو هاوسەرگیریە پاش دووساڵ جیادەبنەوە، یەکێکە لە بەناوبانگترین دەنگە چیاییەکانی لوبنان و نازناوی "خۆری گۆرانی عەرەبی" پێبەخشراوە.

 


AM:12:20:21/06/2020