شارا ئیبراهیم وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

شارا ئیبراهیم بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکان کە ماوەیەکی دوورە لە چالاکی میدیاو بێژەری دوورەو، تەنها وەک بەڕێوەبەری دارامای " دوا شەو " ناو هاتەوە مەیدانەکە، ئەمڕۆ بە وێنەیەکی نوێ فانەکانی بەسەر دەکاتەوە.


شارا چەند مانگێکە لە دەرکەوتنی نەبووەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام و بێدەنگی هەڵبژاردووەو دوور لە چاوی سۆشیاڵ میدیا ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێ دەکات، ئەمڕۆ وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی. 


شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایكبووەو دووجار هاوسەرگیری كردووە، لە هاوسەری یەكەمی خاوەنی منداڵێكە و منداڵەكەی كوڕە.


شارا پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد. 


PM:07:51:21/06/2020