بەهۆی كۆرۆناوە سێ کەس لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ سێشەممە سێ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێكی تەمەن ٥٩ ساڵی تووشبوی كۆرۆنا دوای چەندین رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ گیانی لەدەستدا و تووشبوەكە دانیشتوی ناو شاری سلێمانییە و نەخۆشی دیكەی هەبووە". 

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ دوو تووشبووی تری کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا لە ڕەگەزی نێر کە تەمەنیان لە سەرو ٧٠ ساڵیەوە بووە و نەخۆشی دیکەیان هەبوو. 

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە  چوار هەزارو ١٦٤  كەس و لەو ژمارەیەش ١٢٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارو ٤٠٦  كەسیش بەیەكجاری چاكبونەتەوە.

 

PM:05:28:23/06/2020