تا کۆتای ئەمساڵ ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ئامادە دەبێت

ئەو پیاوەی هەموو دنیا چاوی لە دەمیەتی، ئەویش سەرۆکی دامەزراوەی ئەمریکی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان کە لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمەریکادا رایگەیاند تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینەکە ئامادە دەبێت.

 
 
د. ئەنتۆنی فاوچی، سەرۆکی دامەزراوەی ئەمریکی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەیدا وتی " چیتر ئێستا باسی ئەگەری دروستکردنی ڤاکسینەکە ناکەم، بەڵکو بابەتەکە تەنها پەیوەندی بە کاتەوە ماوە".

 


ئەو گەشبینی خۆی دەربڕی بەوەی کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ئامادە ببێت.



لەئەمریکا زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی لەسەر ئاستی جیهان تێدا تۆمارکردووە، بەشێوەیەک کە تائێستا دوو ملیۆن و ٤٠١ هەزار و ٩٢٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ١٢٢ هەزار و ٨٧٧ تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ملیۆنێک لە تووشبووەکانیش چاکبوونەتەوە.

 


PM:09:09:23/06/2020