دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکیان لە دەڤەری برادۆست کرد.
بەپێی زانیارییەکان، لە سنوری دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کوێستانەکانی سنین، بێرکم و لۆلان و گوندی خەلیفان و گەرووی زرارانیان بۆردومان کرد، کە نزیکەی کاتژمێرێکە فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی وەرتێ، باڵەکایەتی، بناری قەندیلدا دەسوڕێنەوە.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان و گەرێلاکانی پەکەکە نەزانراوە.