لە بۆردومانی کونەماسی ٦ هاوڵاتی بریندار بوون و کەسێک شەهید دەبێت

پاش نێوەرۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی گەشتیاری کونە ماسی دەکەن و دوو مووشەک ئاراستەی ئۆتۆمبیلێک و  دوو دوکان دەکەن و کەسێک شەهید دەبێت و شەش کەسی مەدەنی بریندار دەبن.

 

کامەران عەبدولآ بەڕێوەبەری ناحیەی گاپێڵۆن لە لێدوانیکی تایبەت بە " سپی " رایگەیاند" بۆردومانەکە کاتژمێر ٥:٤٠ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە، فرۆکەکان ئۆتۆمبیلێکی کردۆتە ئامانج لەگەڵ دوو دوکانی کوونەماسی و لەئەنجامدا کەسێک کە شوناسی دیار نییە، شەهید دەبێت، شەش کەسی خێزانێکیش برینداربوون".

 

ناوبراو ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ئەو شەش بریندارە دوو مناڵ و دوو ژن  دوو پیاون.

 

ئۆتۆمبیلەکە جۆری پیکابی تویتا دەبل کابینەی سپی یە کە کراوەتە ئامانج، هەروەها دوو دوکانی راستەڕێگای کوونە ماسی کە دوکانی شتومەک فرۆشن و شوێنێکی گەشتیاری قەرەباڵغە.

 

برینداردەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی.

 

ئەو هێرشانە لەکاتێکدایە ماوەی هەفتەیەک تورکیا دەستی بەهێرشێکی فراوان کردووە بۆ سەر ناوچەکانی حەفتانین لە پاریزگای دهۆک، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زۆربەی شوێنەکانی هەر سێ پارێزگای دهۆک و هەولێر و سلێمانی کە گومانی لێدەکەن کە پەکەکەی لێبێت کردویانەتە ئامانج.

 



PM:07:47:25/06/2020