فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق بە فەرمی وردەكاری هێرشەكەی شەوی رابردوو بڵاودەكاتەوە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی شەش خاڵی لەبارەی ڕوداوەکانی شەوی ڕابردووی بەغداوە بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەندێک لایەن زیاتر لە جارێک ناوچەی سەوزیان کردۆتە ئامانج".

 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەئامانجی رونكردنەوەی راستییەكان بۆ گەلی عێراق و رای گشتی پەیوەست بەم بابەتە و گەشەسەندنەكانی روداوەكەی 26 لەسەر 25ی حوزەیرانی رایدەگەیەنین:

1.زانیاری ورد و دروستی هەواڵگری لەسەر ئەو كەسانەی پێشار ناوچەی سەوز و فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان بەئامانجگرتوە لەرێگەی هێرشی ناڕاستەوخۆ و چەندینجار، كۆكراوەتەوە.

2.هێزە ئەمنییەكان چەندین نیازی دیكەی بەئامانجگرتن و هێرشی نوێ و بۆردومانكردنی شوێنە حكومییەكانی ناوچەی سەوزی لەلایەن ئەو كەسانەوە بۆ ئاشكرابوە.

3.شوێن و پێگەی ئەو كەس و گروپانەی ئەنجامدەری هێرش و موشەكبارانەكان بون لەرێگەی هەواڵگرییەوە دەستنیشانكرا، نوسراو و فەرمانی تایبەتیش بە دەستگیركردنیان ئامادەكرا لەلایەن دادگای عێراقی و بەگوێرەی یاسای روبەڕوبونەوەی تێرۆر.

4.هێزی روبەڕوبونەوەی تێرۆر راسپێردرا بە جێبەجێكردنی ئەركەكە و دەستگیركردنیان بەهۆكاری ئەنجامدانی تێرۆر دژ بە پێگەكانی دەوڵەت، بەگوێرەی پسپۆڕی، هێزەكانی روبەڕوبونەوەی تێرۆر ئەركەكەیان جێبەجێكرد بە دەستگیركردنی 14 تۆمەتبار، كە گروپێكی تەواو بون و كەرەستەكانی هێرشەكان.

5.دوای دوای كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەكە، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەت پێكهێنرا بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان، دەستگیركراوەكانیش لە شوێنی تایبەت هێڵرانەوە تا كۆتایی لێكۆڵینەوە و دۆسیەكەیان رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كرا.

6. دوای كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەكە، چەندین لایەنی چەكدار بە ئۆتۆمبێلی حكومی و بێ وەرگرتنی رەزامەندیی فەرمی بەرەو پێگە و بنكەكانی ناوچەی سەوز و دەوروبەری جوڵان و نزیكبونەوە لە یەكێك لە بارەگاكانی هێزی روبەڕوبونەوەی تێرۆر لەناو ناوچەی سەوز، سنوریان بەزاند، ئەو لایەنانە نایانەوێت بەشێك بن لە  هێزی ئەمنیی دەوڵەت و پابەندبون پێی، بەڵكو هەوڵدەدەن لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بمێننەوە كە هێزێكی دەستوری و یاساییە.

 

لە كۆتاییدا راگەیەندراوەكەدا هاتووە" ئێمە لەكاتێكدا جەختدەكەینەوە لەسەر مەترسیداربونی ئەو هەڵسوكەوتە و بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵات و سیستمە سیاسییە دیموكراسییەكەی دایدەنێین، رایدەگەیەنین ئەو لایەنانە توانا و هێزی دەوڵەتیان بۆ خۆیان بەكارهێناوە، ئەوەش رێگەپێدراو نییە ئەگەر لەژێر هەر باڵ و لایەنێكدا بێت".

 

جەختیشكراوەتەوە لەسەر پێداگریكردنی ئەم هەنگاوە، لە دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش بۆ گەلی عێراق و رادەستكردنی بابەتەكە بۆ دەسڵاتی دادوەری و تایبەت بەو دۆسیەیە.

 
ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو هێزێکی دژە تیرۆر هەڵیانکوتایە سەر بارەگایەکی کەتایبی حیزبوڵا و چەند کەسێکیان دەستگیرکرد، دواتر هێزێکی حیزبوڵاش هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەیان کرد.
 

 

 

 



PM:03:45:26/06/2020