٢٧ تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە
تەندروستی هەولێر رایگەیاند " ٢٧ تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبوونەوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە".
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، (٢٧) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
ئاشکراشیکردوە کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە گەیشتە ٧١٦ کەس.
PM:07:59:28/06/2020