ته‌ندروستی عیراق: هه‌زار و ٧٤٩ كه‌سی دیكه‌ توشی كۆرۆنا بوون

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی زیاتر لە هەزار كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق راگەیاند.

 

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراقدا هاتووە" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٧٤٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها ٨٣ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و ١٨٥٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".

 

به‌ گشتی له‌ عیراق ٤٧ هه‌زار و ١٥١ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و ٨٣٩ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ٢٢ هه‌زار و ٩٧٤یش چاكبونه‌ته‌وه‌.

 

 

 
 
 


PM:03:50:29/06/2020