وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری دۆخی ٢٤ کاتژمێری رابردوی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە ٦٤٥ کەس چاکبونەتەوە، ١١٠ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیاندنی رۆژانەی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە ٢ هەزارو ١٨٤ کەسی نوێ توشی کۆرۆنا بوەو، ١١٠ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
راگەیاندنەکە ئاشکراشی دەکات کە ٦٤٥ توشبو چاکبونەتەوە.
ریزبەندی ئەو شارانەی زۆرترین گیان لەدەستدان و توشبونی تێدایە لە عێراق، بەغدا، سەڵاحەدین، سلێمانی، بەسڕە و کەربەلان.
لە عێراق ژمارەی توشبون ٥٣ هەزار ٧٠٨ کەسە، لەو ژمارەیەش ٢٧ هەزار و ٩١٢ کەس چاکبوونەتەوە و ٢ هەزارو١٦٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.