لە هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە پێشینەی تاوانیان هەبووەو روبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بوومەتەوە.

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، كاتژمێر (2:30) شەو لەناو بازاڕی قەیسەری، لە كاتی ئەركی فەرمیی خۆیان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەو شوێنە گرنگانە كە سامانێكی زۆری هاووڵاتیانی تێدایە، لەگەڵ دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ح.ل.ح) و (م.ف.ا) رووبەڕووبوونەوە، كە پێشینەی تاوانیان هەبوو و ئەفسەرێك و دوو كارمەندیش زۆر بە بوێرانە و سەرەڕای زامداربوونیان، توانییان بەرەنگاری دوو تۆمەتبارەكە ببنەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستگیریان بكەن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: تۆمەتبارەكان بە ئاراستەی پێچەوانە ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیووە و بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف "75"ی و دەمانچەیەكی جۆری (تارق) تەقەیەكی زۆریان كردبوو و رووبەڕووی پۆلیس ببوونەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، توانیان ده‌ستگیریان بكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا گیرا.



PM:03:38:03/07/2020