پارێزەری مەلا کرێکار: دۆسیەی مەلا کرێکار زیاتر سیاسیە



دادگای ئیتاڵی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی نوێی بۆ دۆسێیەی مەلا کرێکار ھەڵدایەوەو بەم زوانە پێداچوونەوە بەدادگایکردنەکەیدا دەکرێتەو، پارێزەرەکەشی دەڵێت " دۆسیەکە زیاتر سیاسیە".


ڕۆژی ھەیینی ٣ی ئەم مانگە پارێزەی  مەلا کرێکار سەردانی دادگای بۆڵزانۆی کرد تایبەت بەدۆسێیەی مەلا کرێکار دۆسێیەکەیش بۆ حەفتەی داھاتوو ١٠ مانگ دواخرا.


پارێزەرەکەی کرێکار بەدەنگێکی بەرزو و لەخۆبوردیەوە لەبەردەم دادگای بۆڵزانۆی ئیتاڵیا قسەی بۆ مێدیاکان کرد.
ئەو کەپێشتریش تا ئێستا ٢٩ جار داکۆکی لە دۆسێیەی تۆمەتباری تیرۆر کردوە، پێیوایە کەیسی مەلا کرێکار سیاسیەو دەشڵێت" ئەو تۆمەتانەیش دراونەتە پاڵی تەنیا قسەن و بۆی ھەڵبەستراوە، ئەگینا سەلماندنیان ئاسان نییە".


ڤیتۆریۆ باسی لەوەیش کرد وڵاتی نەرویج زۆر ھەوڵیاندا تۆمەتەکانیان بەسەر مەلا کرێکار بسەپێنن، بەڵام دیاربووە نەیانتوانی تۆمەتەکانیان بسەپێنن، ئێستەیش ڕادەستی ئیتاڵیان کردوەتەوە تەنیا دۆسێیەکی سیاسیەو ھیچی تر.


ئەو پارێزەرە، ئاماژەی بەوەشکرد دۆسێیەی کرێکار لە ئیتاڵیا ناڕوونەو بەڵکو ئەو باوەڕێکی ڕوون و ڕادیکاڵی ئیسلامی ھەیەو تەواو پێشتر و تائێستاش ٢٩ حاڵەتی وەھام ھەبووە ھیچیان تۆمەتیان بەسەردا ساغ نەبۆتەوە.


پێشتر دادگای بۆلزانۆ بەبێ ئامادەبوونی خۆی بڕیاریدا بەبەندکردنی مەلا کرێکار بۆ ماوەی ١٢ ساڵ.

 
بەپێی زانیاریەکان، ئەو تۆمەتانەی مەلا کرێکاری لەسەر سزادراوە ئەمانن: پشتیوانیکردن لە تیرۆریستی ئیسلامی، ھەوڵدانی بۆ دامەزراندنی ڕەوتی شاخ لە کوردستانی عێراق و ئەوەیش دەبێتە جێگای مەترسی.

 
ڕۆژی ٢٦⁄٣⁄٢٠٢٠ مەلاکریکار لە وڵاتی نەرویج گەڕێنرایەوە بۆ ئیتاڵیاو لە فڕۆکەخانەی فیومیچینۆی ڕۆما ڕادەستی پۆلیسی کارێبینێری کرا، بەچاودێری داواکاری گشتی ترێنتۆی ئیتاڵی!


نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار لە ساڵی ١٩٥٦ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە. نابراو ماستەری لە زانستی فەرموودەوانیدا ھەیە، زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و نەرویژی دەزانێ.


مەلا كرێكار ئەمیری پێشوی گروپی تیرۆرستی ئەنسارولئیسلام لەساڵی ١٩٩١دا چووەتە وڵاتی نەرویج و ئەو وڵاتەش مافی پەنابەرێتی پێداوەو دواتریش بەشێوەیەكی بەردەوام هاتووچۆی بۆ هەرێمی كوردستان كردوە.


ھەروەھا لەساڵی 2000 مەلا كرێكار بووە بە ئەمیری گروپی ئەنسارولئیسلام، كە لەساڵی 2003دا لەلایەن ئەمریكاوە گروپەكەی مەلا كرێكار وەك گروپێكی "تیرۆرستی" لەقەڵەم درا، لەكاتێ پرۆسەی بەناو ئازادی عێراقیش لەمانگی ئازاری 2003دا لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە لەناوچەی هەورامان بۆردومانی ئەو گروپە كراوە.


وەرگیراوەلە:
سەرچاوە: ڕیتر ئالتۆ ئادیجی بۆڵزانۆ
نووسینی: شوان_سدیق لە ئیتاڵیا
دەنگی_کورد_ئیتاڵیا

 


PM:03:17:04/07/2020