لەسپی میدیاوە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای سلێمانی ببینە

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی میدیا كەوتووە جیاوازیەكی كەم لەنێوان كورسی لیستە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانیدا هەیە. 
زانیاریەكانی سپی میدیا كە لەسەرچاوەیەكی تایبەت لە بەغدادەوە بەدەستی گەیشتوە ئەوە دەخاتەڕوو كە لیستی گۆڕان توانیویەتی پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت‌و ببێتە خاوەنی (12) كورسی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
 لیستی یەكێتیش بە بەدەستهێنانی (11) كورسی لەپلەی دووەمدایەو پارتیش بووەتە خاوەنی (3) كورسی ئەنجومەنەكە.
لیستەكانی كۆمەڵ‌و یەكگرتووش یەكی (2) كورسیان بەدەستهێناوەو لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانیش (1) كورسی. 
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد كە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 6 لیستی بەشداربوو توانیویانە سەركەوتن بەدەست بهێنن‌و ببنە خاوەنی كورسی ئەنجومەنی پارێزگا.



AM:10:46:22/05/2014