بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند ئەمڕۆ دوو شەممە ٦ ی تەموز دوو کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا.
ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە نەخۆشی تریان هەبووە. ( وەک تەندروستی هەولێر ئاماژەی بۆ دەکات ).
دەربارەی ئەو نەخۆشانەی دۆخیان خراپە، تەندروستی هەولێر، رایگەیاند " ١٠ تووشبوو دۆخیان خراپەو لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدان".
لە ئێستادا ٥٤٦ نەخۆش لە پارێزگای هەولێر لەژێر چاودێری پزیشکدان لە نەخۆشخانەکان.