لە کەرکوک ژمارەی مردوانی توشبوی كۆرۆنا بۆ ٩٠ كەس بەرزبوەوە
تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی ٦٦ حاڵەتی نوێی توشبون و مردنی سێ کەسی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٦٦ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی سێ کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".
تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە هەزار و ٧٢٧ حاڵەت و ٩٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا ٧٣٠ هاوڵاتی چاکبونەتەوە.
AM:09:14:08/07/2020