وێنە.. ئەرشیف
ئەمڕۆ شەممە ١١ی تەموز تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لەسەرتاسەری هەرێم بە بەشداری ١٤٤ ھەزار و ١٤٢ خوێندکار دەستیپێکرد.
ژمارەی قوتابی پارێزگاکانی هەرێم، هەولێر ٥١ هەزارو ٤٥٣ خوێندکار، لە سلێمانی ٤٠ هەزارو ٤٠٥ خوێندکار، لە دهۆک ٤٢ هەزارو ٩٦٥ خوێندکار، لە هەڵەبجەش ٢ هەزارو ٣٦٦ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.
تاقیکردنەوەکان کە کاتژمێر ٨ی بەیانی دەستی پێکرد لە هەلومەرجێکی تەواو جیاواز بە بەراورد بە ساڵای رابردوو بەڕێوە دەچێت، خوێندکاران بەکەمامەوە تاقیکردنەوە دەکەن و زۆریشیان دەستکێشیش لەدەستدەکەن، هەروەها کورسیەکان دوورن لە یەکتریەوە.
تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی پۆلی ١٢ مانگێک دەخایەنێت و هەفتانە خوێندکار دوو تاقیکردنەوە دەدات، بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوەوە کە سێ تاقیکردنەوە دەدرا.