سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" جێی دڵخۆشیه بۆ شاری سلێمانی پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی له‌م دۆخه‌دا جێبه‌جێده‌كرێت، كاره‌كانی كۆمپانیای قه‌یوانیش كوالیتی و جێگەی متمانه‌یه".
سۆران عومەر، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" نوسیویەتى، لە ٤/٢/٢٠٢٠ وردەکاری پرۆژەی ١٠٠ مەتری سلێمانیم خستەڕوو، دەربارەی ئەوەی غەدر لەسلێمانی دەکەن گوایە تێچوی پرۆژەکە چەند ھێندەی شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێرەو ئەمە ھۆکاری دواکەوتنی پرۆژەکەیە، خەریک بوو شەڕی ناوچەگەری دروست دەکرد بەجۆرێک خەڵکی سلێمانی وا لێ بکەن رقی لە پێشکەوتنی ھەولێر بێ بە جێبەجێکردنی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری، بۆیە ھەمان ڕۆژ نوسینگەی سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند پرۆژەکە جێبەجێ دەکرێ.
سۆران عومەر ڕاشیگەیاندووە" دەستپێکردنی پرۆژەکە خرایە بواری جێبەجێکردن، جێی دڵخۆشیە بۆ شاری سلێمانی وەھا پرۆژەیەکی لەم دۆخەدا جێبەجێ دەکرێ، فراوانکردنی شار‌و ھەلی کار‌و بوژانەوەیەک لەو بوارەدا ڕودەدات کە چەندین ساڵە پرۆژەی گەورەی تێدا ئەنجام نەدراوە، ھەرچەندە دواکەوتنی پرۆژەکەو دانانی دوو بەردی بناغەو زۆر شتی دیکە بابەتێکی دیکەیەو لەبەھای جێبەجێکردنی کەم ناکات، بەتایبەت کۆمپانیای قەیوان جێبەجێکاری پرۆژەکەیە کارەکانی کوالیتی و جێی متمانەیە".
دوێنێ شه‌ممه لهمهراسیمێكدا له تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی، به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی به ئاماده‌بونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌كی زۆر له لێپرسراوانی حكومی دانرا.