فرسەت سۆفی: هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی هه‌ولێر بكات بڕی ٥٠ هه‌زار دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لەمەودوا پشکنین لەسەرجەم بازگەكان دادەنرێت و هاوڵاتیان بە پارەیەك كە لە ٥٠ هەزار زیاتر نابێت دەتوانن بێنە هەولێر".

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند" لەمەودوا پشکنین لە بازگەکانی هەولێر دادەنێن و هاوڵاتیان دەتوانن بەو پشکنینە بێنە هەولێر و سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ بكه‌ن". 

وتیشی" لە  سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە هاوڵاتیانی پارێزگاکانی دیکە دەتوانن سەردانی هەولێر بکەن، بە مەرجێک پشکنینی کۆرۆنا لە بازگەکان ئەنجام بدەن و بۆ هەر پشکنینێک بڕی ٥٠ هەزار دینار له‌ هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت". 

 

گرتنەبەری ئەم میکانیزمەش، وەک پارێزگاری هەولێر دەڵێت" بۆ ئەوەیە جووڵەی ئابووری و بازرگانی لە هەولێر نەوەستێت، چونکە داخستنی سنوور لەگەڵ شارەکانی دیکەی عیراق، کاریگەریی لەسەر ئابووریی شارەکە دروستبووە". 

 


PM:02:01:13/07/2020