ئهمڕۆ دووشهممه بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی ئهزمونهكان رونكردنهوهیهكی سهبارهت به پشكنینی (سۆما)ی تاقیكردنهوهكان بڵاوكردهوه و رایگهیاند" كه لهكاتی پشكنینی وهڵامهكاندا مافی هیچ قوتابی و خوێندكارێك نافهوتێت".
بەپێی ئاگادارنامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونە گشتییەكان/ لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەكان) بڵاوكراوەتەوە" ئاگادارتان دەكەینەوە كە لە دوای تاقیكردنەوەی هەر بابەتێكی ئەزموونە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی ساڵی خوێندنی (2019-2020)، لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕ (كە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانن)، وەڵامی نمونەیی بۆ پرسیارەكان دادەنرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو: ئەم وەڵامانە بە وەڵامی بەرایی هەژماردەكرێن و دوای راوێژی زیاتر و سەرنج و تیبێنی كەسانی شارەزا لە بابەتەكان، و لە كۆتا رۆژی تاقیكردنەوە گشتیەكان ئەم وەڵامانە پلەی بنبڕ وەردەگرن و دەبنە بنەمایەك بۆ پشكنینی سۆماكان.
سەبارەت بە پرۆسەی سۆماكانیش دەڵێت" پرۆسەی پشكنینی سۆماكان لە بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندكاران یەكلایی دەكرێتەوە و مافی هیچ قوتابی و خوێندكارێك نافەوتێ".