راگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادقی سەر بەپارێزگای سلێمانی رایگەیاند " دوو تووشبووی تری کۆرۆنا ئەمڕۆ چوار شەممە گیانیان لەدەستدا".
لەو راگەیاندنەدا هاتووە " دوو حالەتی تری مردن به ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا، که دوو پیاوی تەمەن (٦٦) ساڵ و (٥٠) ساڵن و دانیشتووی قه‌زای سیدسادقە، پاش ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک داخڵ بوونیان و خه‌واندنیان له نه‌خۆشخانه ، ئێوارەی ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ست دا".
راگەیاندنی قائیمقانی سەیدسادق ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەمە ١٧یەمین حاڵه‌تی گیان له ده‌ست دانه لە ناو ئەو قەزایەدا.