وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێكی لەبارەی مامۆستاكەی كەركوك بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی مامۆستا کەلەپچەکراوەکەی کەرکووک لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە و دەڵێت" لەسەر رووداوی ئەو مامۆستا كوردەی بە كەلەبچە كراوی بە‌بێدێكی نە‌خۆشخانە‌وە‌یە‌ و خێزانەكەی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عیراق قسەیان كردوە و بابە‌تە‌كە‌ش گە‌یانراوەتە وە‌زیری تە‌ندروستی عیراق". وەزیری پەروەردەی هەرێم دەشڵێت" بە‌دوای ئەم کەیسەدا دەچم و دە‌ست بە‌رداری نابم، ھە‌موو پشتیوانییە‌كی ماددی و مە‌عنە‌ویشم بۆ مامۆستا محەمەد و ماڵباتەکەی دە‌ربڕیووە".

 

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزیری پەروەردە:

 

ڕاگە‌یە‌ندراوێك لە‌ وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌:
 
پاش ئە‌وە‌ی ڕۆژی ١٣ی٧ ڤیدیۆیە‌كی ناخ ھە‌ژێن دور لەهەمو بەهایەکی مرۆڤایەتی لە‌ سۆشیال میدیا بڵاوكرایە‌وە‌ كە‌ تیایدا مامۆستایە‌كی میلاكی وە‌زارە‌تمان( خوێندنی کوردی ) لە‌ پارێزگای كە‌ركوك بە‌ كە‌لە‌پچە‌كراوی بە‌ بێدێكی نە‌خۆشخانە‌وە‌یە‌ و لە کاتێکدا  خێزانە‌كە‌ی بە‌ناوی (منی) بە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد ، پرسە و سەرەخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێز مامۆستا محمد و خانەوادەی کۆچکردو ( منی ) خان ، بە‌ پێویستی دە‌زانم بە‌ ھە‌مولایە‌كی ڕابگە‌یە‌نم:
 
۱ـ  وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ یە‌كە‌م كە‌س بوم ھە‌مان شە‌و خاوە‌ندارێتی ئە‌م كە‌یسە‌م گرتە‌ ئە‌ستۆ. لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێز وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی فیدرال قسە‌م كرد و داوای تە‌داخولی خێرام لێكرد لە‌ ڕێگای وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی حكومە‌تی عێراقی فیدراڵەوە . 
سوپاسیان دە‌كە‌م بە‌ تایبە‌ت بە‌ڕێز ( علی حمید ) وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی عێراق كە‌ تا ئێستا (۳) جار پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنیمان ئە‌نجام داوە‌ پێكە‌وە‌ و ھاوكار بوە‌ و بابە‌تە‌كە‌ی گە‌یاند بە‌ بە‌ڕێز وە‌زیری تە‌ندروستی عێراقی فیدرال و بریاری بەدواداچونی جدییان داوە.
 
۲- بە‌دوای ئەم کەیسەدا دەچم  و دە‌ست بە‌رداری نابم، ھە‌مو پشتیوانییە‌كی ماددی و مە‌عنە‌ویشم بۆ بە‌ڕێز مامۆستا محمد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ربڕیوە‌. ئامادە‌یم دە‌ربڕیوە‌ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ بریكارە‌ یاساییەکانم ڕابسپێرم هاوکاری بن لە روی یاساییەوە. ئە‌گە‌ر مامۆستا محمد یش داوای یاسایی تۆماربكات ھە‌مو پاڵپشتیە‌كی دە‌كە‌م و ئە‌وە‌ی پێویست بێت لەهەمو رویەکەوە بۆی ئە‌نجام دە‌دە‌م.
 
۳- بە‌ مامۆستا محمد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ڵێم كە‌ لە‌ پێبژاردنی ئە‌و ئامێرە‌ی زیانی پێگە‌یشتوە‌ ئە‌وان تە‌نھا نین و تە‌حە‌مولی ئە‌و پێبژاردنە‌ بە‌ڕێز كاك مسرور بارزانی بە‌شە‌خسی دە‌یكات.
 
 ئالان حمە‌سعید صالح
     وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌
٢٠٢٠/٧/١٦
 

 


PM:01:00:16/07/2020