خانمە هونەرمەندو شاعیری ناسراوی کورد " کاردینا سپی " لە رێگای چەند وێنەیەک بە جلی کوردیەوە فانەکانی بەسەر دەکاتەوە.
کاردینا سپی لە نوێترین دەرکەوتنی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بە جلی کوردیەوە بڵاودەکاتەوەو، دەبێتە جێگای سەرنجی فانەکانی.
کاردینا هێمن، جگە لەشاعیری، ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره، نزیكه‌ی دوو ساڵە ده‌ستی به كاری ده‌رهێنانیش كردووه و، كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلم كردووه، هاوكات ساڵی پار خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.
کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له کوێوه هاتووه، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌م هه‌مه، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".
ئەم خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرە کە بە (كاردیناسپی) ناسراوە ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایكبووه، ساڵانێكی زۆره له بواری نواندن و هونه‌ردا کار ده‌كات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە).