بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی بەریەككەوتنی لەگەڵ تووشبووانی كۆرۆنا، تووشی ڤایرۆسەكە بووە و ئەم ماوەیە لەماڵەوە دەمێنێتەوە".
د.داهات حه‌وێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی" سه‌ره‌ڕای پابه‌ندبونم به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان به‌ڵام به‌هۆی به‌ركه‌وتنی زۆرم له‌گه‌ڵ نه‌خۆشانی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ پشكنینه‌كه‌م ده‌رچو كه توشی كۆڕۆنا بوم، سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستیم زۆر باشه".
د.داهات حەوێزی هیواخوازه خوای گه‌وره زوو شیفای بۆ بنێرێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ خزمه‌تكردنی توشبووانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه و نۆرینگه‌كه‌یدا.
د.داهات حه‌وێزی باسی له‌وه‌شكردوه: ئه‌م ماوه‌یه‌ی له ماڵه‌وه ده‌بێت جگه له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، خۆی سه‌رقاڵده‌كات به خوێندنه‌وه‌ی كتێب كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی سه‌رقاڵیه‌وه بواری خوێندنه‌وه‌ی كتێبی نه‌بووه.