" کچی ڕۆژنامەنووسێکی دیاری کورد لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرا "

ژنێکی خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی تاران لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە و کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی روانسەر بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی تەمووز ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “پەرەنگ قازی” کچی مامۆستا ئەحمەد قازی نوسەری و رۆژنامەنووسی ناوداری کورد، لە شاری تاران لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی قازی، پەرەنگ قازی خوێندنی کارناسی باڵای زمانی ئینگلیسی تەواو کردووە و لەلالەین مێردەکەیەوە بە ناوی “محەمەد ئیسماعیلی” دراوەتە بەر لێدان و کوتان و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو تەرمی کچێکی ١٥ ساڵان بە ناوی “فاتیمە مورادی” خەڵکی گوندی “کڵاوکەوە”ی ڕوانسەر لە سەراوی جاوری ئەو شارە دۆزرایەوە.


PM:05:05:22/07/2020