ئەمڕۆ دووشەممە، دالیا موسلیم، برازای ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشوی پەیەدە، بەمەرجی چاودێری دادگا ئازادكراوە.
ئاژانسی ئهنادۆڵی توركیا بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ دووشەممە دالیا مەحمود موسلیم براوەتە بەردەم دادگای شاری مێرسینی تورکیا و وتەی لێوەرگیراوە و دواتر بە مەرجی ئەوەی لەژێر چاودێری دەسەڵاتی دادوەریدا بمێنێتەوە، ئازادکراوە.
رۆژی ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٠، کەسوکاری دالیا مەحمود موسلیم، رایانگەیاند" دالیا ئەندامی یەپەژە بوو، بە هۆكاری تەندروستی وازی لە ئەركەكانی هێنا و چووە هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەر، بەڵام لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی تورکیا کرا".
دوابەدوای ئەوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رۆژی ٢٠ی تەمموز لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند" دالیا بە خواستی خۆی و بە قاچاغ چوەتە تورکیا و خۆی ڕادەستی پۆلیسی كردوە لە شاری مێرسین".