پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند" لە ئەمشەوەوە کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەبێت".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌ندازیاره په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاوی سلێمانی، ئه‌ندازیارو ته‌كنیككارو كارمه‌ندانی تیمه‌كانی چاكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاوی دوكان- سلێمانیمان له شوێنی كاره‌كه‌یان له نێوان كۆبانێ سیتی و قوله‌ره‌سیدا به‌سه‌ركرده‌وه.
پارێزگارى سلێمانى دەڵێت" مەردانە دوای هەوڵەکانیان دڵنیایان کردینەوە کە لە ئەمشەوەوە کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەبێت".
ئاماژەى بەوەکردووە، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خێراترین کاتدا بودجەی چاکردنەوەی ئاوی سلێمانی دابیننکات؛ کێشەکان چەندبارە دەبنەوەو کارەساتی گەورەیان لێدەکەوێتەوە.
دوێنێ چوارشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند" به‌هۆی شكانی بۆری سه‌ره‌كی هێڵی دوی ئاوی دوكان-سلێمانی له‌نزیك كۆبانی سیتی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك (تانكی و پرۆژه‌كانی ناوچه‌ی قڕگه، وێستگه‌ی ده‌باشان، وێستگه‌ی كارێزه‌وشك، تانكی كانی سپیكه، وێستگه‌ی هه‌واری شار، وێستگه‌ی گردی جۆگه، تانكییه‌كانی هه‌ندرێن، هه‌واره به‌رزه، گرده‌گڕوێ، تانكی غابات و تانكی شێخ محێدین) له‌ناو شاری سلێمانی بێ ئاو ده‌بن".