دینا بەوێنەیەک جەژنە پیرۆزەدەکات

دینا خانمە گۆرانیبێژی لاوی کوردستان لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاودەکاتەوە و جەژنە پیرۆزە دەکات. 

دینا  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە و دەبێتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی و ئەو هونەرمەندە لەگەڵ وێنەکەدا نووسیوێتی" جەژنتان پیرۆز یاخوا ھەموو ڕۆژێکتان ھەر جەژن و ھەموو جەژنێکتان خۆشی و تەبای بێ". 
 
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

AM:10:11:31/07/2020